کوردستانی
لە سلێمانی کەسێک بە فیشەک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی کەسێک بە هۆکارێکی نادیار لە ماڵەکەی خۆیدا بە دەمانچە کوژرا.
ئامۆزایەکی کوژراوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 2:30 خولەک ئامۆزاکەم لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە و سێ فیشەکی پێوەنراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ماڵیان لە گەڕەکی سەرچنارە و هۆکاری کوشتنەکەشی نازانین، چونکە کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە و چاوەڕی دەکەین پۆلیس لێکۆڵینەوە بکات و هۆکارەکەیمان بۆ ئاشکرا بکرێت و تۆمەتبارەکە دەستگیربکریت".
ئامۆزای کوژراوەکە وتیشی "ئامۆزاکەم ناوی (سەمەد عارف)ە و تەمەنی41 ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە".
س،ر

بیروڕا