کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چوار تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چوار تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی حوزەیرانی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارنامەی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەپێی کارنامەکە بێت:

تەوەرەی یەکەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پرۆژە یاسای بودجەی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵانی 2023 - 2025 بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەرەی دووەمدا، داڕشتنی کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان و rێنماییی نوێی وەزارەتی شارەوانی بۆ پلانسازی و تۆمارکردنی ئەلیکترۆنیی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

تەوەرەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دیاردەکانی سیمکارتی بێخاوەن، ئۆتۆمبیلی تۆمارنەکراو و چەکی بێمۆڵەت.

لە تەوەرەی چوارەمدا بابەتی دەستنیشانکردنی قەدەغەکراویی رێگە گشتییەکان لە دەرەوەی شارەکان و بەرگرتن و لابردنی زێدەڕۆییەکان دەخرێتەڕوو.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد