کوردستانی

وەزارەتی کارەبای هەرێم هەواڵێکی خۆش دەدات بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبای هەرێم هەواڵێکی خۆش دەدات بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بە کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " بە کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە، بڕیارە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە تا رۆژی (16)ی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە 4,200 مێگاوات".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمپانیای داناگاز لە رۆژی (22)ی ئایاری رابردوو دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات کەم بووەوە، کۆمپانیاکە رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات. 

وەزارەتی کارەبا لە ماوەی پرۆسەی چاکسازییەکەدا، هەوڵی داوە کەمبوونەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمترین کاریگەری بەسەر هاوڵاتییان هەبێت، بەهۆیەوە پێدانی كارەبای بە كارگە گەورەكان راگرتووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە