کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی 35 تۆمەتباری دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی 35 تۆمەتباری دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 35 تۆمەتباری راگەیاند لەسەر رووداوی شەڕەكەی گەڕەكی شارەوانی سلێمانی کە لەنێوان دوو گروپی دەرۆزەکەردا بوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند  "دوای ئەوەی رۆژی 5ی حوزەیرانی 2023 لە گەڕەكی شارەوانی شاری سلێمانی شەڕ و پێكدادان لەنێوان دوو گروپی دەرۆزەكەردا دروستبوو، بەو ھۆیەوە ژمارەیەك كەس لە ھەردوو لایەنی شەڕەكە برینداربوون، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی رزگاری گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرەتا لە شوێنی شەڕەكە ژمارەیەك لە تۆمەتباران دەستگیركران و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامبوو بۆ دەستگیركردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیكە، سەرەنجام لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوەو بەبڕیاڕی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە 35 تۆمەتبار لەھەردوو لایەنی شەڕەكە دەستگیركران".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ژمارەیەك لەشەڕكەرەكان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، لە ئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەندن و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر كە بە تۆمەتباران بووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە