کوردستانی
نوێترین زانیاریی سەبارەت بە كوژرانی سێ هاوڵاتییەكەی هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كاتژمێرێك لەمەوبەر لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر كوژرانی سێ هاوڵاتی بە چەقۆ، راگەیەندرا، لەوبارەیەشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ دەڵێن هەر سێ هاوڵاتییەكە ئەندامانی یەك خێزانن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی حوزەیرانی 2023 راگەیەندرا، لە گەڕەكی قەتەوی كە دەكەوێتە باشووری شاری هەولێر بە چەقۆ هێرشكراوەتە سەر سێ هاوڵاتی و هەرسێكیان كوژراون، یەكێك لە كوژراوەكانیش منداڵە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بۆ مەودا میدیا ئاشكرایانكردووە، لەو رووداوەدا دوو هاوژین و كوڕە تەمەن 10 ساڵانەكەیان لە ئاكامی شەڕێكدا كوژراون و باوكی منداڵەكە لە شەستەكانی تەمەنیدا بووە.
ئاماژەیان بەوەشكرد، ژنەكە هاوژینی دووەمی ئەو پیاوە بووە كە كوژراون و رووداوەكە بە دیاریكراویی لەبەردەم مزگەوتی گەورەی گەڕەكی قەتەوی بووە، یەكێك لە سەرچاوەكانی هەواڵیش ئاشكرایكرد، ئەو خێزانە لە مانگی رابردووەوە چوونەتە ئەو خانووەی لە گەڕەكەكەدایە و پێشتر لە خانوویەكی دیكەدا بوون.
لەئێستادا پۆلیس لە شوێنی رووداوەكەیە و هیچ زانیارییەكی فەرمیی رانەگەیەندراوە سەبارەت بە رووداوەكە، بەڵام زانیارییە سەرەتاییەكان باس لەوەدەكەن، لە ئەنجامی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی هێرشكراوەتە سەر ئەو خێزانە.
ژ.ع

بیروڕا