کوردستانی

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا سێ كەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوو رووداوی هاتووچۆدا سێ كەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

لە سنووری شارێكی هەرێمی كوردستان دوو رووداوی هاتووچۆ روویدا و سەرەنجام سێ هاوڵاتیی برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند، سێ كەس گەیەندراونەتە سەنتەری فریاكەوتنی شارەكە كە لە دوو رووداوی هاتووچۆی جیاوازدا بریندرابوون.

بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لە رووداوەكان لەناو شاری چەمچەماڵ و رووداوی دووەم لەسەر رێگەی چەمچەماڵ ــ سەنگاو بووە، سێ برینداری هەردوو رووداوەكەش بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە گەیەندراونەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بریندارەكانیش هیچ زانیارییەكی نوێ بڵاونەكراوەتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan