کوردستانی
ئەنجوومەنی وەزیران داوایەك ئاراستەی فراكسیۆنە كوردییەكان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی حوزەیرانی 2023 بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و جێگرەكەی قوباد تاڵەبانی، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوی پەیوەست بە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەش، ئەنجوومەنی وەزیران لەمیانی كۆبوونەوەكەدا پشتیوانی خۆی بۆ رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بودجە دووپات کردووەتەوە، "بۆیە داکۆکی لە دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات".
ئاماژە بە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات کە بە هەماهەنگیی و لە پێناوی یەکڕیزیی، بەرگری لە مافە دەستوریی و شایستە داراییەکانی هەرێم لە ناو پرۆژەیاسای بودجەی عیراقی فیدراڵ بکەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیارە سبەی پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات بەمەبەستی تێپەڕاندنی و دەستبەكاربوونی وەك یاسایەكی بەركار.
ژ.ع

بیروڕا