کوردستانی

سێ كەس گیانیان سپارد لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ كەس گیانیان سپارد لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند؛ لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگەی كەلار - كفری، سێ كەس گیانیان سپاردووە و برینداریش هەیە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی گەرمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگەی کەلار - کفری نزیک گوندی عەوڵا قوت، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا  وەرگەڕاوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەئەنجامی رووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەناوی (نەجات کەریم مەعروف) لەدایکبووی ساڵی 1952 گیانی سپارد كە دانیشتووی ناحییەی رزگاری بووە.

ئەوەش هاتووە، لە هەمان رووداودا دوو سەرنشین بە ناوەکانی  (ئالان فتاح محمد) لەدایکبووی 2003 و (تاوز نامیق محمد ) لەدایکبووی 1970 دانیشتووی گوندی کارێز سەربەناحییەی سەرقەڵا، گیانیانلەدەستداوە سەرنشینێکی دیكەش لە هەمان رووداودا برینداربووە.

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت لەئێستادا بەمەبەستی توێکاریی تەرمەکان، رەوانەی پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کراون.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan