کوردستانی
ڤیدیۆ.. ئەو یاریزانەی لەناو یاریگە ئازاری سەگێكی دا، داوای لێبوردن دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لەمیانی بەڕێوەچوونی یارییەكی نێوان تیپە میللیەكانی كەلار یاریزانێك بە توندیی ئازاری سەگێك دەدات كە هاتووەتە ناو یاریگەكە، داوای لێبوردن لە خوا دەكات.
لە ڤیدیۆیەكی تۆماركراودا یاریزان تاریق سەلیم داوای لێبوردن لەو كارەی دەكات كە دوێنێ سێشەممە لەمیانی بەڕێوەچوونی خولی تیپە میللییەكانی كەلار ئەنجامیدا و تێیدا بەهۆی شەقێك كە لە سەگێكی دا قاچی ئاژەڵەكەی شكاند دەڵێت "داوای لێبوردن لە خودا دەكەم".

كرتە لێرە بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە
هاوڕێیەكی یاریزانی ناوبراو لەناو ڤیدیۆكەدا دەڵێت "وێڕای ئەوەی لیژنەی خولەكە سزای ساڵێكیان بەسەریدا سەپاندووە، بەڵام ئەو یاریزانە لەژێر فشارێكی دەروونیدایە و ویستوویەتی داوای لێبوردن رابگەیەنێت".
ئەو یاریزانە لەمیانی وتەكانیدا دەڵێت "داوای لێبوردن لە خودا دەكەم نەك لە مرۆڤ، هەڵەم كرد و لە بەرامبەر ئەو كارەی كردوومە خێرێك ئەنجامدەدەم".
سەبارەت بە كاردانەوە و وتەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ئاراستەی كراوە ئەو یاریزانە دووپاتیدەكاتەوە "كێشەم نییە چەند سزام بەسەر دەسەپێندرێت لەلایەن لیژنە و چەندی دیكە بێت قبووڵمە، بەڵام نزای خراپ و وتەی نەشیاو و ناشیرین نەكەن".
ژ.ع

بیروڕا