گێتی

دادگای باڵای سوید رێگەدەدات حكومەتی وڵاتەكەی كوردێك رادەستی توركیا بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای باڵای سوید رێگەدەدات حكومەتی وڵاتەكەی كوردێك رادەستی توركیا بكات
مەودا میدیا-

لە نوێترین پێشهاتدا، دادگای باڵای سوید بڕیارێكی دەركرد تێیدا رێگە بە حكومەتی وڵاتەكەی دەدات كوردێك رادەستی ئەنقەرە بكات، بەوەش حكومەتی سوید سەرپشكدەبێت لە رادەستكردنەوەی كوردانی داوكراو لەلایەن توركیاوە.

دوێنێ سێشەممە دادگای باڵای سوید بڕیاریدا رێگەبدات بە حكومەتی وڵاتەكەی ئەگەر بیەوێت كەسێك رادەستی توركیا بكات، ئەنجامیبدات، بەوپێیەش لەمەودوا ئەگەر سوید بیەوێت دەتوانێت داواكاریی توركیا جێبەجێبكات تایبەت بە رادەستكردنەوەی ئەو كوردانەی داوكراون.

رۆژنامەی ئافتۆنبڵادێت لەوبارەیەوە بڵاویكردووەتەوە، هەفتەی رابردوو دادگای باڵای سوید گەیشتووە بەو بڕیارە، بەڵام دوێنێ سێشەممە راگەیەندراوە، ئەوەش  لەكاتێكدایە سوید و توركیا لە دانوستاندان سەبارەت بە رازیبوونی ئەنقەرە هەتا سوید بچێتە پەیماننامەی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ).

ئەنقەرە مەرجی داناوە بۆ رازیبوونی بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، ئەویش رادەستكردنەوەی سەرجەم ئەو كەسانەیە كە لەلایەن حكومەتی وڵاتەكەوە داواكراون و لەئێستادا لە سوید نیشتەجێن.

ئەو كەسەی بڕیارەكە لەسەری دەركراوە كوردێكی 35 ساڵانە و ساڵی 2014 لەلایەن توركیاوە دەستگیركراوە، دوای ئازادكردنی چووەتە سوید، بەڵام ساڵی رابردوو لەلایەن داواكاری گشتیی توركیاوە داوای زیندانیكردنی بۆ دەرچووەتەوە بە تۆمەتی پشتیوانیكردن لە هەدەپە و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان