کوردستانی

گەورە تێرۆریستێك و 17 كەسی بیانی لە هەرێم دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەورە تێرۆریستێك و 17 كەسی بیانی لە هەرێم دەستگیركران
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 18 تۆمەتباری بیانی راگەیاند کە لەنێویاندا "گەورە تیرۆریستێک" هەیە.
 
لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان هەوڵێکی کۆچی نایاسایی پوچەڵكردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەسەر هەوڵێکی کۆچی نایاسایی و بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان، بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە رۆژی 2ی حوزەیرانی 2023 لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشەوە  توانرا 18 کەسی بیانی دەستگیربکەن.

ئەوەش هاتووە، ئەو 18 بیانییە لەگەڵ رێبەرەکانیان و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی دەیانگواستنەوە دەستگركراون، کە بەنیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

روونیشكراوەتەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە گەورە تیرۆریستێک بەناوی ( م ، ط ، ع ) لە نێویاندا هەیە و تۆمەتباران بەپێی مادەی (39)ی یاسای ژمارە (76)ی ساڵی 2017ی تایبەت بە بیانییەکان، تیرۆریستەکەش بەمادەی (2)ی یاسای تیرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan