کوردستانی

بكوژی سەرەكیی خێزانەكەی هەولێر دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بكوژی سەرەكیی خێزانەكەی هەولێر دەستگیركرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتباری سەرەكیی کوژرانی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری هەولێر دەستگیكرا.

‌‎لە راگەیەندراوێكدا ئاسایشی هەولێر ئەمشەو چوارشەممە 7ی حوزەیرانی 2023 ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاگادارکرانەوە لە حاڵەتی کوژرانی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لە ماڵەکەی خۆیاندا، دەستبەجێ لە لایەن تیمەکانیان دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری تاوانەكە.

ئاماژە بەوەشكراوە "لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکیی ئەم تاوانە ئاشکرابکەین کە ناوی (كەریم كانەبی حسن) دانیشتووی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو".

بەپێی راگەیەندراوەكە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونێکی ورد لەلایەن تیمەکانی ئاسایش توانراوە شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار ئاشکرابکرێت و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیویانە دەستگیریبکەن.

ئەوەش هاتووە، كوژراوەكانی رووداوەكە پێکهاتبوون لە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچی، بەناوەکانی (عبداللە حەمەد شێخە، تەمەن 66 ساڵ) و (فەهیم مەولود رەسول ،تەمەن 53 ساڵ)و (سانا عبداللە حەمەد تەمەن 11 ساڵ).
‌‎ 

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan