کوردستانی
بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک دوو کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەکانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره‌به‌رزه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتیان لەکچێک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبار کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەکانیان لەکچێک کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمه‌تباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره‌به‌رزه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه دەستگیربکرێن".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتباران (ب، م، ح - م، ع، ك) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

بیروڕا