کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاردان و تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ دابەشکردنی.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دیارینەکراوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، تەنها مووچەی مانگی پێنجی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.
س،ر

بیروڕا