کوردستانی
هەنگاوێکی دیکە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە دژی لابردنی برگەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عیراق لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆماربکات.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوکاتەی بڕگەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پرۆژە یاسای بودجەی عیراق خرایە دەنگدانەوە کەشێکی نائاسایی بوو، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان پێی وایە بڕگەکە دەنگی پێویستی هێناوە".
ئاماژەی بەوەکرد "داوای گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە داوایەکی رەوای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، لەدوای ئەوەی پرۆژە یاساکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوکاتە لە دادگای فیدراڵی عیراق سکاڵا تۆماردەکەین دژی لابردنی ئەو بڕگەیە".
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پرۆژە یاسای بودجەی پەسندکرد.
س،ر

بیروڕا