کوردستانی
تەنها لە دوو مانگدا 90 ئاگر لە گەرمیان کەوتووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەرپرسی بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار رایدەگەیەنێت تەنها لەم دوو مانگەدا لە گەرمیان 90 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویداوە و بەوهۆیەشەوە رێژەیەکی زۆری دوغڵ و دانی جوتیاران سووتاوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023 ئیبراهیم محەمەد، بەرپرسی بنکەی بەرگریی شارستانی کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەرەتای مانگی پێنجەوە تاوەکو ئێستا 90 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویداوە و بەهۆشیەوە رێژەیەکی زۆری دەغڵ و دانی جوتیارانی سنوورەکە سووتاوە".
باسی لەوەشکرد "نزیکەی 60 بۆ 70 دۆنم گەنم سووتاوە و زیاتریش لە 200 دۆنم جاڕ و پوش سووتاون، توانیویشمانە بە دەیان دۆنم دەغڵ و دان و باخی هاوڵاتییان رزگاربکەین".
بەرگریی شارستانیی کەلار وتیشی "لە ئێستادا تیمە گەڕۆکمان دەرکردووە بۆ ئەو ناوچانەی کە زۆرتر ئەگەری ئاگرکەوتنەوەی لێیە و تیمەکان هەر لەوێ دەمێننەوە و لە ئەگەری روودانی هەر رووداوێکدا بە زووترین کات دەگەنە شوێنەکە".
بیروڕا


