کوردستانی
وەزیری خوێندنی باڵا پەیامێکی تووندی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای ئەوەی سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستیی لە زانکۆی چەرمۆ کرد رایدەگەیەنێت کەس بۆی نییە دەستتێوەردان لە پرۆسەکەدا بکات و هەر کەس کەمتەرخەم بێت رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023 ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی سەردانی زانکۆی چەرمۆی کرد و لە نزیکەوە چووە نێو هۆڵی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی و رایگەیاند "هەر کەس کەمتەرخەمیی و دەستتێوەردانی ناڕەوا لە پرۆسەکەدا بکات ئەوا رووبەڕووی سزای کارگێڕی و یاسایی دەکەینەوە".
وتوشیەتی "کارمانکردووە کە (شەفافیەت، رەخساندنی هەلی یەکسان، دادپەروەریی) لە پرۆسەی خوێندنی باڵا و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە هەموو زانکۆکانی نێو کوردستان رەنگبداتەوە و مافی کەس نەفەوتێت".
وەزیری خوێندنی باڵا جەختیشی کردووەتەوە "لە دوای پرۆسەی تاقیکردنەوەکان، پرۆسەى سیستمى خاڵبەندى و رێکخستنی پێشبڕکێ لە نێوان پێشکەشکاران لە رێگەى لیژنەیەکى تایبەت لە زانکۆکان ئەنجامدەدرێت و دوای تەواوبوونی پرۆسەکەش ئەنجامە بەراییەکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پەسەند دەکرێت و لەگەڵ داتای سەرجەم پیشکەشکاراندا رادەگەیەنرێت ئەمەش لەپێناو هەبوونى بنەماى شەفافیەت لە پڕۆسەى پێشبرکێ، پاشان دەرگاى سکاڵا و تانەگرتن دەکرێتەوە و هەموو سکاڵاکان بەهەند وەردەگیرێن".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


