گێتی

رۆژەکانی پشوو لەم وڵاتە دەگۆڕدرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژەکانی پشوو لەم وڵاتە دەگۆڕدرێن
مەودا میدیا - 
 
 دەسەڵاتدارانی ئێران سەرقاڵی گۆڕینی رۆژەکانی پشووی کۆتایی هەفتەن و دەیانەوێت رۆژی پێنجشەممە وەک پشوو لاببرێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023 میدیاکانی ئێران رایانگەیاند "لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتیی وا بەنیازە گۆڕانکاریی لە رۆژەکانی پشووی کۆتایی هەفتە و هەروەها کاتژمێرەکانی کارکردنیش بکات".
 
باس لەوەشکراوە "دوای رەزامەندی لیژنەکە، بڕیاردراوە کە پشووی رۆژی پێنجشەممە بگوازرێتەوە بۆ رۆژی شەممە، واتا هەینی و شەممە دەبێتە پشووی کۆتایی هەفتە".
 
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "لەمەودوا دەبێت کاتژمێرەکانی کارکردن لە کەمبکرێتەوە و لە 44 کاتژمێرەوە بکرێتە 40 کاتژمێر بۆ هەموو فەرمانبەرە حکومییەکان".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان