کوردستانی
هەڵمەتی روواندنی یەک ملیۆن نەمام گەیشتووەتە کوێ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فەرمانیکرد بە روواندنی یەک ملیۆن نەمام، لە ئێستادا ئەو هەڵمەتە نیشتمانییە گەیشتووەتە قۆناغی خزمەتکردنەوە.
دوای ئەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فەرمانیکرد بە روواندنی یەک ملیۆن نەمام، لە ئێستادا ئەو هەڵمەتە نیشتمانییە گەیشتووەتە قۆناغی خزمەتکردنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023 حسێن حەمەکەریم، نوێنەری نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "دوای بەسەرکردنەوەمان بۆ کارەکانی پرۆژەی رێگاوبانی پیرەمەگرون، هەڵمەتەکە چووەتە قۆناغێکی دیکەوە و ئەمەش بەشە زەحمەتەکەیەتی ".
باسی لەوەشکردووە "ئاودان و ئاگربڕ و خزمەتکردن، کارە قورسەکەیە و ئەمەش ئەو قۆناغەیە کە لەبەردەم هەڵمەتەکەدایە و کارێکی زۆری دەوێت ".
وتوشیەتی "تیمەکانی دارستان و پاوانی سلێمانی توانیویانە سیستمی ئاودێریی بە دڵۆپاندن بۆ ئەو نەمامانەی پرۆژەی دارستانی رێگاوبانی پیرەمەگرون دابنێن تاوەکو بە هاوسەنگیی ئاوی نەمامەکان بدرێت و ئاویش بەفیڕۆ نەچێت ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


