کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ گزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ گزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەکانمان لە نوسینگەی کوردسات توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بەنیازبوون لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا گزی بکەن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ریگەیاند "مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوان توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بە نیازبوون لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا گزی بکەن".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو لەسەر چەند تۆمەتبارێک کە بەنیازبوون لەرێگای ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا گزی بکەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانیمان تۆمەتبارەکان دەستگیربکەین".
 
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک و دوو ئامێری بێ تەل و دوو مۆبایل کە تۆمەتباران بە مەبەستی گزیکردن ویستویانە بەکاری بهێنن".
 
جەختیشی کردووەتەوە "لە ئێستادا تۆمەتباران بەناوەکانی (م، ع، م) لەدایکبووی ساڵی 1999 و (د، م، ع) لەدایکبووی ساڵی 1998 بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan