کوردستانی

250 کیلۆ جگەری بەستووی قەدەغەکراو لەناوبرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


250 کیلۆ جگەری بەستووی قەدەغەکراو لەناوبرا
مەودا میدیا - 
 
 لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان لە تەکیەی کاکەمەند توانراوە دەستبگیرێت بەسەر 250 کیلۆ جگەری مریشکی بەستووی بەڕازیلی و تورکی و ئێرانی قەدەغەکراودا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی چەمچەماڵ رایگەیاند "لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان، ئەمڕۆ سەردانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندمان کرد بە مەبەستی چاودێری تەندروستیی خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوو، قەدەغەکراو، نەشیاو بۆ خواردن".
 
باسی لەوەشکردووە "لەو بەسەرکردنەوەیەدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر 250 کیلۆ جگەری مریشکی بەستووی بەڕازیلی و ئێرانی و تورکی قەدەغەکراودا لە چەند مارکێتێک".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرجەم ئەو بڕە جگەرە قەدەغەکراوە لەلایەن تیمەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی چەمچەماڵەوە لەناوبراوە و خاوەنەکانیان رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan