کوردستانی
هاتوچۆی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکاندا ناگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت هیچ بڕیارێکی نوێمان سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان پێ نەگەیشتووە تاوەکو دەستی بەسەردابگرین.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیارێکی نوێمان سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان پێنەگەیشتووە".
باسی لەوەشکرد "ئێمە لە هیچ وەزارەتێکەوە سەرپشک نەکراوین تاوەکو دەستبگرین بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانەدا و گەر لە هەر شوێنێکی دیکەش ئەو ئۆتۆمبێلانە گیرابێت، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئومێد محەمەد، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بازگەی عەربەت 32 ئۆتۆمبێل و لە بازگەی تاسڵوجە 24 ئۆتۆمبێل و لە بازگەی کەڵەوانانیش 22 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەرداگیراوە".
بیروڕا


