کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە لەسەر بڵاوبوونەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەی خوێندکارێک روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای بڵاوبوونەوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وانەی زمانی عەرەبی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێی رێنماییەکان بە هەموو شێوەیەک وێنەگرتنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە لەناو هۆڵەکاندا قەدەغە و رێگەپێنەدراوە".
باسی لەوەشکردووە "پاش چەند خولەکێک لەلای ئێمە بەدیار دەکەوێت کە چ خوێندکارێک ئەو کارەی کردووە و هەر سەرپێچییەکی دیکەش بکرێت ئێمە ئاگادار دەبین".
وەزارەتی پەروەردە وتوشیەتی "ئەو خوێندکارەی ئەمڕۆ پرسیارەکانی وانەی زمانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوە ناوی (ن، ت،ع) و لە ئامادەیی زرکایە، رێکاری پێویستیش بەرانبەری گیراوەتەبەر".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


