کوردستانی

تایبەت بە دامەزراندنی دوو توێژ؛ خوێندنی باڵا راگەیەندراوێكی گرنگ بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تایبەت بە دامەزراندنی دوو توێژ؛ خوێندنی باڵا راگەیەندراوێكی گرنگ بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕیوەبەری گشتیی كارگێڕیی و دارایی وەزارەتى خوێندنى باڵا رایدەگەیەنێت، کۆدی دامەزراندنی بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکانى ناوچە كوردییەکانى دەرەوەى ئیدارەی هەرێم ئاراستەى زانکۆکان دەکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند، خاوەن بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەی هەرێمى کوردستانن و ژمارەیان دوو هەزار و 75 (2075) کەسە ئاگاداردەکاتەوە، لە ئێستادا دەتوانن کۆدەکانیان لە زانکۆکانی خۆیان وەربگرنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە دكتۆر توانا نەجەف، بەڕێوەبەرى گشتیی کارگێڕیى و دارایى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنی وەزارەتەكەی رایگەیاندووە، لەماوەى رابردوو لەسەر داواى حکومەتى عیراق وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى ناوى سێ یەکەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و هەڵگرانی بروانامەی باڵا، دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان کە هەتا ئێستا دانەمەزراون و دانیشتووى پارێزگاکانى دەرەوەی هەرێمى کوردستانن، لە رێگەى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێم لە بەغدا بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عیراق نێردرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم ئەو ناوانە دواتر ئاراستەى ئەنجوومەنى راژەى حکومەتى عیراقیی کراون بۆ ئەوەى QR کۆدیان بۆ دروستبکرێت و لەئێستادا کۆدى دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان کە ژمارەیان 222 كەسە دەرچووە.

باسی لەوەشكردووە، سێ یەکەمەکان کە ژمارەیان 1853 كەسە و دەرچووی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانن و دانیشتووی ناوچەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، لە وەزارەتەوە نێرداوە بۆ هەریەک لە زانکۆکانیان، بۆ ئەمەش دەرچووان دەتوانن لە زانکۆکانیان کۆدەکانیان وەربگرنەوە.

راشیگەیاندووە، پێوستناکات هیچ یەکێک لە خاوەن بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکان بۆ ئەم بابەتە سەردانی وەزارەت بکەن، چونکە کۆدەکانیان لە وەزارەتەوە بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان نێردراوە و دەرچووان دەتوانن لە زانکۆکانیان کۆدەکانیان وەربگرنەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan