کوردستانی
بۆ یەكەمجار لە هەرێم و عیراق؛ كارەبا بە شێوازێكی نوێ بەرهەمدەهێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا، بۆ یەكەمینجار لە هەرێمی كوردستان و عیراق لە گازی بەفیڕۆچوو كارەبا بەرهەمدەهێندرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند، بەمەبەستی رێگریكردن لە زۆربوونی گازە ژەهراوییەكان و بەرهەمهێنانی زیاتری كارەبا، لەو گازەی کە لە کێڵگە نەوتییەکانەوە بەفیڕۆدەچێت و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، بۆ یەکەمینجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق، لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکانەوە کارەبا بەرهەمدەهێندرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتيی گەرمیان، کە لە گازی بەفیڕۆچووی بیرەنەوتییەکانی حەسیرە کارەبا بەرهەمدەهێنێت، ساڵی 2021 کارەکانی دروستکردنی تەواوبووە و دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە.
بەپێی ناوەرۆكی راگەیەندراوەكە، لە ئێستادا 118 هەلی کاری ناوخۆیی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە رەخسێندراوە بەهۆی بەردەوامبوونی كاری ئەو كێڵگەیەی كارەباكەی تێدا بەرهەمدەهێندرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رووبەری وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتیی گەرمیان 35 دۆنم زەوییە و پێکهاتووە لە 180 موەلیدە و 45 گۆڕەر، توانای بەرهەمی کارەبای هەر موەلیدەیەکیش 0,9 مێگاواتە، ئەوەش جگە لەوەی بەرهەمی رۆژانەی ئەو وێستگەیە، نزیکەی 100 مێگاواتە و هەوڵەکانیش بۆ زیادکردنی ئەو رێژەیە بەردەوامن.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا هاتووە "بەو هەنگاوە كاردەكرێت بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و پاراستنی ژینگە لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان، ئەو وێستگەیە جگە لە سوودە ئابوورییەکەی، سوودێکی زۆریشی بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبێت".
ژ.ع

بیروڕا