کوردستانی
ژمارەیەك ناحیەی نوێ لە سنووری هەولێر دێنەكایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك ناحیەی نوێ لە سنووری پارێزگای هەولێر دەهێندرێنەكایە.
لە راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 هاتووە، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانیى زیاتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر راییکردنى کاروبارە ئیداریی و کارگێڕییەکانى هاوڵاتییان لە فەرمانگاکان و لە سەر خواست و داواکاریى زۆر و بەردەوامى هاوڵاتییانى ناوچەکە، ژمارەیەك ناحیەی نوێ لە سنووری هەولێر دێنەكایە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر پاڵپشت بە راپۆرتی لیژنەی ناوخۆ و نووسراوی پارێزگای ھەولێر، چەند ناحیەیەکی نوێ لە سنوورى قەزای پیرمام پەسندکرا لەوانە "ناحیەی کۆڕێ، ناحیەی بناری سەفین، ناحیەی بەستۆرە، لێککردنەوەی ناحیەی دارەشەکران لە قەزای خەبات و بەستنەوەی بە قەزای پیرمام و دروستکردنی ناحیەی بێستانە لە قەزای بنەسڵاوە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، بەم نزیکانە رێکارە ئیداریى و یاساییەکان دەستپێدەکات بۆ تەواوکردنى کاروبارەکانی تایبەت بەو ناحیە نوێیانەی سنووری پارێزگاكە.
ژ.ع

بیروڕا