کوردستانی
دەستبەسەر هەزاران كیلۆ نۆكی ماوەبەسەرچوو گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە شاری هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشەوە دەستبەسەر نزیكەی چوار هەزار كیلۆگرام نۆكی برژاوی ماوەبەسەرچوو گیرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوەزەیرانی 2023ی ئاسایشی هەولێر، دەستگیراوە بەسەر هەزاران كیلۆ نۆكی برژاوی ماوەبەسەرچوو کەبەنیازبوون بۆ جەژنی قوربان لە بازاڕەكاندا ساغیبكەنەوە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت "تیمەكانمان توانیان دەستبگرن بەسەر سێ هەزار و 960 كیلۆگرام نۆكی برژاوی ماوەبەسەرچوو كە لە كۆگایەكی هەولێردا هەڵگیرابوون و دەیانویست گونییەكانیان بگۆڕن و بەرواری نوێیان لێبدەن".
هاوكات لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شوێنكارەکە مۆڵەتی كاركردنی نەبووە و بە نیازیشبوون بەرهەمە ماوەبەسەرچووەكە بۆ جەژنی قوربان لە بازاڕەكانی شاری هەولێر ساغبكەنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئاسایشی هەولێر توانیویەتی دەستبەسەر بەرهەمە ماوەبەسەرچووەكەدا بگرێت و لەئێستادا رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەربەر.
ژ.ع

بیروڕا