کوردستانی
بڕی 18 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتێكی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ھەرێم رایگەیاند، 18 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ئەمساڵ خراوەتەسەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی.
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ھەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2023 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، 18 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ خراوەتەسەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو 18 ملیار دینارەی کە نێرداوە، بڕی پێنج ملیار دینار بەسەر جووتیارانی سلێمانی، سێ ملیار بەسەر جووتیارانی ھەولێر و 10 ملیار دیناریش بەسەر جووتیارانی دھۆک دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو بڕە پارەیە قۆناغی دووەمی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانە و لە قۆناغی یەکەمدا 40 ملیار دینار پارەی گەنم بەسەر جووتیاراندا دابەشکراوە.
ژ.ع

بیروڕا