کوردستانی
بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشکردن لە تاقیکردنەوەکاندا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی بەنیازبوون لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری سلێمانی و لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش (قۆپیە) بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی بەنیازبوون لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری سلێمانی و لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش (قۆپیە) بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای کۆکردنەوەی زانیاریو چاودێریکردنی چەند تۆمەتبارێک کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگاکانی شاری سلێمانیو لەڕێی ئامێری بێ تەلو موبایلەوە لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی رزگاری بهشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانهوه دەستگیربکرێن".
ئاماژە بەوەکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكو چەند کەلوپەلێکی تردا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبھێنن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتباران: (د، ب، ف) لەدایکبووی 2002 و (و، هـ، أ) لەدایکبووی 2002 و (ز، ن، د) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاری دادوەرو راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
س،ر
س،ر
بیروڕا


