کوردستانی

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا-

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ،لە لەسەر شەقامی 120مەتری لە شاری هەولێر لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی حوزەیرانی 2023 لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری گۆڵفی تایبەت کە هەریەکەیان شۆفێر و سەرنشینێکی تێدابوو پێشبڕکێیان کردبوو لەنێوان خۆیاندا، لەوکاتەش ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کڕاون لەسەر شەقامەکە لەڕێڕەوی خۆی دەڕۆیشت، ەهۆی خێرایی زۆر و نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی، یەکێک لە گۆڵفەکان خۆی کێشا بو بەدواوەی کڕاونە تایبەتەکە، لەدەرەنجامی پێکدادانەکەی کڕاونەکە گڕی گرت و گۆڵفەکەش دووبارە خۆی کێشایەوە بە گۆڵفەکەی هاوڕێی ئینجا وەستان".

ئاماژەی بەوەکرد "لەدەرەنجامی رووداوەکەش شوفێرێ کڕاون کەبێتاوان بوو لەناو ئۆتۆمبێلەکەی سوتاو گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش کە شوفێری هەردووک گۆڵف و سەرنشینیان بوون بە سەختی برینداربوون، هەروەها زیان بەر سێ ئۆتۆمبێل و رێگەوبانەکە کەوت، زیانەکان ئاسەواری پێکدادانەکە لەمەودای زیاتر لە 200 مەتر بلاوبوبووەوە کە بە تەنها ئەو ئاسەوارە پێمان دەڵێت خێراییەکان چەندبووە بەر لە رووداوەکە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan