کوردستانی

وەرزی راوەماسی دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرزی راوەماسی دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ قەدەغەی راوەماسی کۆتایی دێت.

سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سبەینێ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 قەدەغەی راوەماسی کۆتایی دێت، ئەم قەدەغەیەش بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەرهەمی ئەمساڵی ماسی لەگەڵ ساڵانی رابردوو جیاوازییەکی ئەوتۆی نەبووە، چونکە ژمارەیەک پرۆژەی کەم زیادیانکردووە".

بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم وتی "کێشەی ئەوەمان هەیە توانای کڕینی پەنجە ماسیمان نییە بۆ بەنداوەکانەوە تاوەکو پارێزگاری بکرێت لە سامانی ماسی بەنداوەکان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan