کوردستانی

ئاگرێكی گەورە چەندین دۆنم زەوی و درەخت لە ناوچەیەكی هەرێم دەسووتێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگرێكی گەورە چەندین دۆنم زەوی و درەخت لە ناوچەیەكی هەرێم دەسووتێنێت
مەودا میدیا-

لەنێوان رانییە و سەركەپكان، ئاگرێكی گەورە لە چەند دۆنمێك گەنمی جووتیاران كەوتەوە و وێڕای  سووتانی دانەوێڵە، نزیكەی 100 درەخت بەوهۆیەوە لەناوچوون.

پاشنیوه‌ڕۆژى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 14ی حوزەیرانی 2023 لەنێوان رانیە و ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە چەندین دۆنم لە گەنمی جووتیاران سووتان؟

بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، تیمه‌كانى به‌رگریى شارستانیی و هەندێك لە خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دەستبەجێ گه‌یشتوونه‌تە شوێنى رووداوه‌كه‌ و به‌ شۆڤڵ و ئامێرەكانى ئاگركوژێنه‌وه‌ ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووە.

سەبارەت بە هۆكاری دروستبوونی رووداوەكە یەكێك لە خەڵكی ناوچەكە رایگەیاند، لە ئەنجامی دروستبوونی شۆرتی كارەبا ئاگرەكە كەوتووەتەوە و نزیكەی 100 درەختی ناوچەكەش بەوهۆیەوە سووتاون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه‌ به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه‌ نزیكه‌ى 100 دار سوتاون.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan