کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی سەیدسادق ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق كەسێك بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا و بەپێی زانیارییەكان بكوژان لە هەولێرەوە چوونەتە ئەو قەزایە.
سەرچاوەیەكی هەواڵ بە مەودا میدیای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی شەهیدانی سەیدسادق کەسێک دەستڕێژی گوللـەی لێكرا و سەرەنجام بە 16 گوللـە کوژرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كارە لەلایەن چەند كەسێكەوە ئەنجامدراوە كە تەقەیان لە كەسێك كردووە، ناوی ئەو كەسەش (س)ە تەمەنی 58 ساڵە و لە پێشانگەی ئۆتۆمبێل كاریكردووە.
زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن بکوژەکان لە شاری هەولێرەوە چوونەتە قەزای سەیدسادق و كارەكەیان ئەنجامداوە.
سەبارەت بە ساتی رووداوەكە ئەو سەرچاوەیە بە مەودا-ی راگەیاند، دەستبەجێ قوربانیی رووداوەكە گیانی سپاردووە و مەودایەك نەبووە بۆ گەیاندنی بە نەخۆشخانە، لەئێستاشدا تەرمەكەی گەیەندراوەتە پزیشكی دادی سلێمانی.
هاوكات باسی لەوەشكردوو، ئەو كەسەی دەستڕێژی گوللـەی لێكراوە پێشتر لە قەزاكە نیشتەجێ نەبووە و ماوەیەكە چووەتە ئەو ناوچەیە بۆ ژیانكردن.
ژ.ع

بیروڕا