کوردستانی

بایدەمیر: چیدی كەس لەسەر ناوهێنانی كوردستان سزانادرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایدەمیر: چیدی كەس لەسەر ناوهێنانی كوردستان سزانادرێت
مەودا میدیا-

پاش بڕیارەكەی دادگای باڵای مافەكانی مرۆڤ لە ئەوروپا، عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان- هەدەپە رایگەیاند، ئیدی كەس لەسەر ناوبردنی كوردستان سزانادرێت.

لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا عوسمان بایدەمیر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی توركیا لەسەر لیستی هەدەپە ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2023 رایگەیاند "لە باكووری كوردستان و لە توركیا، خەڵکێکی زۆر لەلایەن دادگاکانەوە دادگایی کراون، سزادراون و ئەشکەنجەدراون، لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و سزای سەختی داراییان بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی بەکارهێنانی وشەی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشكردووە، دانپێدانەنان بە کوردستان لە پەرلەمانی تورکیا تەنیا پێشێلکردنی مافی قسەکردن نەبوو، بەڵکو نکووڵیکرن بوو لە 40 ملیۆن کورد.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەبارەت بە بڕیارەكەی دوێنێی دادگای مافەكانی مرۆڤ لە ئەوروپا وتی"بە بۆچوونی من چیدی بەهۆی ئەم بڕیارەوە لە هەموو باکووری کوردستان و توركیا ناتواندرێت کەسێک بەهۆی هێنانی ناوی کوردستان دادگایی بکرێت و سزابدرێت، چونکە بڕیاری ئەوروپا وەک بڕیاری باڵای تورکیا وایە و دەبێت هەموو دادگا و خەڵک رێز لەم بڕیارە بگرن".

دوێنێ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی عوسمان بایدەمیر، نوێنەری پێشووی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا دەکرد و رایگەیاند،  لەكاتی دانیشتنی پەرلەمانی توركیا ئازادیی رادەربڕینی پێشێلكراوە".

ئەو بڕیارەی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا تایبەت بوو بە ئاماژەدانی بایدێمیر بە ناوی "کوردستان" لەناو پەرلەمانی توركیا، هەر بەو هۆیەشەوە لەلایەن پارلەمانی ئەو وڵاتەوە سزای بەسەردا سەپێندرا و لەئێستادا یەكێكە لە داواكراوەكان لەلایەن ئەنقەرەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan