کوردستانی

بە تۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
مەودا میدیا-

لە دوو چالاکی جیادا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد و لە بەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەکەیاندا نا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە له‌ غه‌سله‌كه‌یدا بڕێك پاره‌ی‌ لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمه‌تبار بدۆزێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و پاش تۆماركردنی‌ سكاڵایه‌كی‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ دزی‌ له‌ كافتریایه‌ك كردبوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمه‌تبار بدۆزێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو  "تۆمەتباران (ب، م، أ له‌دایكبووی‌ 1998) و (ع، ش، ع) له‌دایكبووی‌ 1993 دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەكانی 444 - 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan