کوردستانی

جەبار یاوەر: ئەگەر ئێمە هێزەکانمان یەکنەخەین هاوپەیمانان جێمان دەهێڵن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەبار یاوەر:  ئەگەر ئێمە هێزەکانمان یەکنەخەین هاوپەیمانان جێمان دەهێڵن
مەودا میدیا-

 ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت  ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە یەکنەخەن هاوپەیمانان وازدەهێنن و جێیان دەهێڵن، ئاماژەی بەوەشکرد نەگەیشتوونەتە ئەوەی رێکخستنی بیروڕا جەنگی بێت.

جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە " ئەگەر ئێمە هێزەکانمان یەکنەخەین هاوپەیمانان وازمان لێدێنن و بەجێمان دەهێڵن، هەر وەکو چۆن ئەفغانستانیان بەجێهێشت. ئیتر هاوکاریمان ناکەن و چەک و تەقەمەنیمان نادەنێ و مەشق بەهێزەکانمان ناکەن ئەوەش بە ڕاستی مەترسیەکی زۆر زۆر گەورەیە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "چەندین جار لەلایەن ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراوەتەوە لەسەر یەکخستنی هێزەکانی خۆی، ئەگەرنا دەست لە یارمەتیدانی هەرێم و هێزی پێشمەرگە لە ڕووی چەک و تەقەمەنی و مەشقی سەربازییەوە هەڵدەگرن".

جەبار یاوەر وتویەتی "بەداخەوە ئێمە هێشتا نەگەیشتونەتە ئەو ئاستە کە یەکخستنی بیروباوەڕی جەنگی بێت، بەڵکو تەنها ژمارە یەکدەخەین و بیروباوەڕ یەکناخەین".

وتوشیەتی "بابەتەکە تەنیا هەر یەکخستنی هێزی پێشمەرگە نییە، چونکە نزیکەی 170 هەزار پۆلیس هەن لەگەڵ 40 هەزار کارمەندی ئاسایش هەن کە یەکنەخراون و تەنانەت هێزەکانی دژە تێرۆر و دەزگا زانیاری و هەواڵگرییەکانیش یەکنەخراونەتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan