کوردستانی
تۆمەتبارێک دوای دزینی 100 مۆبایل دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه له دوكانێكی مۆایلدا زیاتر له 100 موبایلی دزیبوو.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە دوكانه‌كه‌ی بڕاوه‌و زیاتر له 100 موبایلی لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێت".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبار (س، ا، س له‌دایكبووی 2001 بەناسنامە عەرەب) دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
س.ر

بیروڕا