کوردستانی

شەڕی نێوان دوو بنەماڵە 11 قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕی نێوان دوو بنەماڵە 11 قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

لە ناوچەی بسمیلێی شاری ئامەدی باکووری کوردستان شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، لە ئەنجامدا نۆ کەس کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییەکانی میدیاکانی باکووری کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 لە ناوچەی بسمیلێی شاری ئامەد بەهۆی کێشەی زەوی زارەوە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبووە.

هەر بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە شەڕەکەدا نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون براونەتە نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەر.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan