کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی دهۆک بۆ قەزای شێخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 لە رێگەی نێوان دهۆک بۆ قەزای شێخان لە بەرانبەر ناحیەی باعەدرێ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan