کوردستانی

ژمارەیەک قومارچی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک قومارچی دەستگیرکران
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت کە ژمارەیەک گەنجیان دەستگیرکردووە لە یەکێک لە کافتریاکانی ناوبازاڕدا کە سەرقاڵی قومارکردن بوون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە لە یەکێک لە کافتریاکانی ناوبازاڕی سۆران قومار ئەنجام دەدرێت، دەستبەجێ تیمەکانمان شەوی رابردوو چوونە شوێنی مەبەست".
 
باسی لەوەشکردووە "بەهاوکاریی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن توانرا پێنج کەس کە لەو ساتەدا سەرقاڵی قوماکردنبوون دەستگیربکرێن".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەمیان رێکخرا و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراون بە پێی مادەی 389 لە یاسای سزادانی عیراقی و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan