کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لە زووترین کاتدا هەڵبژاردنی هەرێم بەڕێوەبچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی یاسا و دوای دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە کە لە کاتێکی گونجاودا هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کۆبووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمەوە گفتوگۆکرا".
باسی لەوەشکردووە "نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردووەتەوە کە تازووە هەنگاو بنرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان".
ئەوەش خراوەتەڕوو "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و ئەنجومەنی کۆمسیاران ئامادەییان نیشانداوە کە لە کاتێکی گونجاودا و بەپێی یاسا و دوای دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان هەڵبژاردنەکانی هەرێم بڕێوەببەن و بڕیاریان دا کە وادەیەک دیاریبکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


