کوردستانی
سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی زیادەڕەوییەکانی سەر شەقام لادەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت تیمێکمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی راپەڕین هەستان بە رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەی سنوورەکەیان لە رێگای لابردنی تابلۆی زێدەڕەو وزیادەڕەوی سەر شەقامەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "تیمێکمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی راپەڕین هەستاون بە رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەی سنوورەکەیان ".
باسی لەوەشکردووە مەبەست لەم کارە بەخشینی سیمایەکی جوانە بە شار لە رێگەی لابردنی ئەو تابلۆیانەی بە شێوەی زیادەڕەو و بەبێ رەزامەندیی شارەوانیی دانراون ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تیمەکان ئەو کەسانەشیان ئاگادارکردووەتەوە کە لەسەر شۆستە و شەقامەکان کاسبی دەکەن و پیکاب و شتومەکەکانیان لەوێ دادەنێن ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


