کوردستانی

ئاسایشی هەرێم: باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەمان دەستگیرکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی هەرێم: باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەمان دەستگیرکردووە
مەودا میدیا - 
 
 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایدەگەیەنێت باندێک دەستگیرکراون کە هەوڵیانداوە بڕی دوو ملیۆن دیناری عیراقیی ساختە ساغبکەنەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند "پاش لێکۆڵینەوە و چاودێری ورد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی 14ی حوزەیرانی ئەمساڵدا توانرا باندێکی سێ کەسی دەستگیربکەین کە کاریان ساغکردنەوەی دراوی عیراقیی ساختە بووە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەموو تۆمەتبارەکان دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون بە ناوەکانی (م، ح، م) و (ر، م، س) و (د، ع، ع)، بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە".
 
 ر.ع
Qaiwan
Qaiwan