کوردستانی
زیانەکانی ئاگرەکەی کەمپی خانکێ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایدەگەیەنێت بەهۆی ئاگرەکەی ئەمڕۆی کەمپی خانکێوە سێ خێمەی ئاوارەکان سووتاون و زیانی مادی هەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئاگرەکەی ئەمڕۆی کەمپی خانکێدا سێ خێمەی مانەوەی ئاوارەکان سووتاون".
جەختیشی کردەوە "ئاگرەکە نەبووەتە هۆی هیچ زیانێکی گیانی، بەڵام زیانی مادی هەبووە و سێ خێمە بە تەواوی لەگەڵ کەلوپەلەکانی ناوی سووتاوە".
بیروڕا


