کوردستانی

چەند رێنماییەکی گرنگ لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێنماییەکی گرنگ لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی دەرکرد بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون پێویستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم رێنماییە زانستیانە جێبەجێ بکرێت، ئەوانیش:

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات.

2-  لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی وەك (دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی  پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو) پێویستە لەبەرکرێن.

3-  نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

4- بەبێ دەستکێش مامەڵەکردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.

6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.

7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بە مادەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە)  روونکراوە.

8 - باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بۆ ماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 - 8 ) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی تووشبوون بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون.

9-  ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەيكريت يان سەري نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى خوێنبەرببوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کە لەسەر ئاژەڵەکان دەژین، بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan