کوردستانی

وەزارەتی کارەبای هەرێم هەواڵێکی خۆش دەدات بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبای هەرێم هەواڵێکی خۆش دەدات بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆسەی چاكسازیی کۆمپانیای داناگاز لە كێڵگەی كۆرمۆڕ كۆتاییهات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لە رۆژی 22/5/2023، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز كەم ببووەوە و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبا كردبوو، بڕیاربوو لە رۆژی 3ی ئەم مانگە پرۆسەیە تەواو بێت، بەڵام بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكی، پرۆسەکە درێژ کرایەوە، ئەمڕۆ (16) حوزەیران پرۆسەی چاکسازیی لە کێڵگەی کۆرمۆر کۆتایی هات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە".

ئەوەش هاتووە "وەزارەتی كارەبا سوپاسی پشوو درێژی هاوڵاتییان بۆ تێگەیشتن لە پرۆسەکانی چاکسازیی وێستگەکان و کێڵگەکان دەکات، کە ئەم پرۆسە چاکسازییە هاوکات بووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و هەڵكشانی خواست لەسەر کارەبا، هەروەها سوپاسی تیمەكانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان دەكات توانیویان وێڕای كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا و خۆگونجاندن لەگەڵ پرۆسەی چاكسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێلگەی کۆرمۆر، نەیانهێشت كاریگەری لەسەر سیستەمی كارەبا هەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan