کوردستانی

بای بەهێز هەڵدەکات و خۆڵبارین دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بای بەهێز هەڵدەکات و خۆڵبارین دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزاییەکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بایەکی بەهێز ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات خۆڵبارین دەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆ هەینییەوە 16ی حوزەیرانی 2023وە  بۆ ماوەی چەند رۆژێک بای باشووری رۆژئاوا دەست بە چالاکی دەکات و لە 40 کم بۆ 55کم چالاک دەبێت و بەپێی ناوچەکان گۆڕانکاریی روودەدات لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی با زیاترە".

ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی چالاکبوونی بای باشووری رۆژئاوا خۆڵبارین لە لاواز بۆ مامناوەند ناوچە جیاوازەکانی عیراق دەگرێتەوە، بەهۆی بەردەوامی ئەو با بەهێزەوە لە رۆژی یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023  خێرایی زیاد دەکات و لە ئێوارە بۆ شەوی  یەکشەممە لەسەر دووشەممە  18-19/ 6 / 2023 خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە لە لاواز بۆ مامناوەند خۆڵبارینەکە زیاتر کاریگەری لەسەر سنوورەکانی ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای کەرکوک، پاڕێزگای هەڵەبجە، پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین هەیه".

ئەو شارەزای کەشناسە وتی "بۆ سنوورەکانی دیکە وەک پارێزگای هەولێر، پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سۆران و زاخۆ لاوازە لە چاو ناوچەکانی دیکە، لە رۆژی دووشەممە خۆڵبارینەکە کۆتایی دێت و تەنها نەروونی لە ئاسمان هەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan