کوردستانی

بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە 10 کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە 10 کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک بە زیاتر لە 500 کۆچبەرەوە 10 کەس دەستگیرکران.

شێخ حسێن، نوێنەری دەزگای  لوتکە رایگەیاند "بەهۆی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێکی ماسی گرتن کە هەڵگری زیاتر لە 500 کۆچبەر بووە کە بووە هۆیی بێسەروشوێن بوونی زیاتر لە 350 کەس و گیان لەدەستدانی 79 کەس کە رێژەیەکی زۆری منداڵ و ژن بوون لە لیبیاوە بەڕێکەوتبوون 10 کەس دەستگیرکراون کە خەڵکی وڵاتی میسرن و  لەهەمان بەلەمدا  بوون لەگەڵ کۆچبەرەکاندام دەست دەکرێت بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دوای چارەسەرە پزیشکییەکان".

ئاماژەی بەوەکرد "سەرجەم رزگار بووەکانیش دوای دڵنیابوونەوە لە تەندوستییان و تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی هەمیشەیی لە وڵاتی یونان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan