کوردستانی

بە تۆمەتی فریودانی خوێندکاران چوار کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی فریودانی خوێندکاران چوار کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئاسایشی دهۆک لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە خوێندکارانیان فریوداوە.

ئەمڕۆ هەینی 16ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هێزەکانی ئاسایش، ئاسایشی دهۆک لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کاریان فریودانی قوتابیان و خوێندکاران بوو لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە فرۆشتنەوەی ئامێری بلوتوس بۆ گزیکردن ( غش)".

ئاماژە بەوەکراوە " تۆمەتباران ناویان (د، ا ، س،س ) و ( ع، ج، م ) و ( ا، ح، ا، ع ) و ( ع ، ح، ح ، ک)، سوپاس و دەستخۆشی بۆ ئاسایشی دهۆک، پرۆسەی بەدیهێنانی دادپەروەری بەردەوام دەبێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران و هەموو رێکارێکی  یاسایی پێویست دەگرینەبەر بەرامبەر هەر کەسێک یاسا شکێنی بکات لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan