کوردستانی
وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کەلار - کفری ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێر و سەرنشینێک برینداربوون گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 16ی حوزەیرانی 2023 لەسەر رێگەی کەلار - کفری بەرانبەر گوندی "حاجی عەواد " ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە کۆنترۆڵی لەدەستداوە وەرگەڕا بەهۆیەوە شۆفێرەکە و سەرنشیێک برینداربوون".
ئاماژەی بەوەکراوە "هەردوو بریندارەکە خوشک و بران و گواسترانەوە بۆنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، تیمی هاتوچۆی لێکۆڵینەوە یان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


